دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا دوایین ئەنجامی ڕاگەیاند

بەگوێرەی دواین ئەنجامی دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە ٥٤.٦٪ دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا جیاکراوەتەوە، ئەردۆغان لە ٥٤.٤٧٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کڵیچدار ئۆغڵووش لە ٤٥.٥٣٪ی دەنگەکان.

سەرباری ئەوەی کە هەریەک لە میدیاکانی ئەردۆغان و کڵیچدار ئۆغڵوو، لای خۆیانەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، بڵاو دەکەنەوە و باس لەوە دەکەن کە ڕێژەی لە ٩٦.٦٪ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە، بەڵام دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند تائێستا لە ٥٤.٦٪ دەنگەکان جیاکراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئەنجامەش کە ڕایانگەیاندووە، ئەردۆغان لە ٥٤.٤٧٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و کڵیچدار ئۆغڵووش لە ٤٥.٥٣٪ی دەنگەکان.

ب.گ

Comments are closed.