لە ئەڵمانیا ئۆپەراسێونێکی فراوان لە دژی شانە و ڕێکخستنەکانی داعش دەستی پێکرد

لە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە ئەڵمانیا ئۆپەراسێونێکی گەورە لە دژی شانە و ڕێکخستنەکانی چەتەکانی داعش دەستی پێکرد و تێیدا حەوت کەس بە تۆمەتی هاوکاری کردنی مادی چەتەکانی داعش دەستگیر کران کە لەناویاندا کەسانى بە ڕەگەز تورکی تێدایە.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە لە ئەڵمانیا بە بەشداریکردنی زیاتر لە ١٠٠٠ سەرباز، ئۆپەراسێونێکی فراوانی سەربازی لە دژی چەتەکانی داعش دەستی پێکرد، بڕیاریشە لە ٩٠ ناوچەی دیکەش درێژەی هەبێت.

بە گوێرەی لێدوانیکی داواکاری گشتی فیدراڵی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی پشتگیری کردنی ڕێکخراوێکی تیرۆری بێگانە، و پێشێلکردنی یاساکانی بازرگانی دەرەکی، حەوت کەس دەستگیرکراون، کە لە ناویاندا کەسانی بە ڕەگەز تورکی هەیە.

لە زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیا و هەندێک لە شارەکانی هۆڵەندا دەست بە لێکۆڵینەوە کراوە، بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراوەن بە تۆمەتی پشتگیری کردنی ماددی لە چەتەکانی داعش لە سوریا بووە، دوان لەوانە لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تیلیگرام هەستاون بە ئەنجامدانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری مادی بۆ چەتەکانی داعش.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا ٦٥هەزار یۆرۆیان بۆ چەتاکانی داعش ناردوە لە سوریا و بڕیارە سبەینێ تاوانبارەکان دادگایی بکرێن.

لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوانەدا کە داواکاری گشتی بەڕێوەی دەبات، ئۆپەراسێونەکە بەردەوامە و لە ٩٠ جێگای دیکەی ئەڵمانیا لێکۆڵینەوە و گەڕان و پشنکین بەدوای شانە نستووەکانی داعش بەردەوامە، لەم ئۆپەراسێۆنەشدا زیاتر لە ١٠٠٠ پۆلیس بەشداربوون.

هـ.ح

Comments are closed.