هەپەگە: شەهید شەڕگەر بە زیرەکییەکەی لەماوەیەکی کەمدا بوو بە فەرماندە

دوێنێ هەپەگە، ناسنامەی دوو گەریلای شەهیدی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان خەڵکی کەلار بوو، بە ناوی سەروەت حەسەن ناسراو بە شەڕگەر جاف، لەبارەی کەسایەتی و ڕۆڵ و تێکۆشانی شەهیدەوە هەپەگە دەڵێت: لە کاتێکی کەمدا بوو بە خاوەنی ئەزموونێکی مەزن، هاوڕێ شەڕگەر بە زیرەکی و بە هەڵوێستە ڕێکخستنییەکەی، بوو بە گەریلایەکی ناسراو لە بۆتان، هەر زوو بەو ئەزموونەی کە هەیبوو بوو بە فەرماندار و بەرپرسیارێتی وەرگرت.

شەهید سەروەت حەسەن ناسراو بە (شەڕگەر گەرمیانی)، لەساڵی ٢٠١٤دا، بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دەبێت، پاش بەشداربوونی لەچەندین داستانی بەرگریی لە باکووری وڵاتدا، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ناوچەی بەستای هەرێمی بۆتانی باکووری کوردستان، لە ١٧ی ئەم مانگە لەگەڵ سێ هەڤاڵی دیکەیدا دەگات بە کاروانی شەهیدان.

شەڕگەر  جاف لە ناوچەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە باشووری کوردستان لەدایکبووە و لە عەشیرەتی جافە، کەلتووری کۆنی کوردەواریی جافی لەدەست نەداوە، بە نیشتمانپەروەرییەوە گەورە بووە، لە خێزانێکی هەژاردا لەدایک بوو، لە هەموو زەحمەتییەکدا بۆ کوردبوون ژیاوە، باوکی شەڕگەر لە ساڵی ۱۹۹۳ لە ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا شەهید بووە، بەو هۆیەشەوە شەهید شەڕگەر باوکی خۆی نەبینیوە و بە بێ باوک گەورە بووە، هەر بۆیە بۆشاییەکی ڕۆحی گەورە لە ژیانیدا هەبوو، شەهیدبوونی باوکی لە خەبات بۆ نیشتمان و گەلەکەیدا دڵ و دەروونی هەڤاڵ شەڕگەری پڕکرد لە قووڵترین هەستی نیشتمانپەروەری و بەها نیشتمانییەکان، بۆیە هەمیشە هەستی بە بەرپرسیارێتی کردووە بەرامبەر گەلەکەی.

بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بە سەرکەوتوویی خوێندوویەتی و چووەتە زانکۆ، سەرەڕای سەختییەکانی ژیان، لە هەموو کارەکانیدا و لە زانکۆش سەرکەوتووبوو، شەڕگەر خاوەن کەسایەتییەکی سادە، ڕاست و ڕەنجدەر بووە، حەزێکی زۆری بۆ مۆسیقا هەبووە، بەو توانایەی کە هەیبوو لە ژەنیندا و بە دەنگە خۆشەکەی سەرنجی ئەوانەی دەوروبەری ڕادەکێشا.

 شەهید شەڕگەر، کە خاوەنی هۆشیارییەکی قووڵی نەتەوەیی بوو، دژی سیاسەتی دوژمنانی داگیرکەر و بکوژ و ئەوانەی دەبنە هاوبەشیان و ئەو خیانەتکارانەی کە بوونەتە ئامرازی جیاکردنەوەی کوردان، هەڵوێستی هەبوو، بەو بیرکردنەوەیەوە لە بەرامبەر هەموو زاراوە کوردییەکاندا مەراقێکی زۆری هەبوو زاراوەکانی کرمانجی، سۆرانی و کەڵهوڕی بە باشی دەزانی و خۆی فێری زمانی فارسیش کردبوو.

ئەوەی بینی کە ئازادیی گەلی کورد و تێکۆشانی ڕزگاریی نەتەوەیی بە نزیکایەتی و هاوکاریی نەتەوەپەرستان و دواکەوتوان ناتوانێت سەر بکەوێت، مێژوی کوردی خوێندەوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و گەڕانەکانیدا تەڤگەری ئازادیی ئاپۆی ناسی، ئەو ئایدۆلۆژیای زانستی سۆسیالیستی دیموکراتی پەکەکەی ناسی و بۆی دەرکەوت، کە نەک تەنها لە ڕووی فیزیکییەوە، بەڵکو دەبێت کورد و کوردستان لە ڕووی ئایدۆلۆژییەوە ئازاد بکرێن، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیاردا ببێتە تێکۆشەرێکی ئاپۆیی.

شەڕگەر  لە سەرەتادا بەشداری لە چالاکییەکانی گەنجان کرد، دەیویست گەنجان هۆشیار بکاتەوە، بە پەرۆشییە بەرزەکەی، بە باوەڕە مەزنەکەی، بە مۆڕاڵە بێهاوتاکەی و پەرۆشی بۆ تێکۆشان هەر زوو پێشکەوت، کەسایەتییەکی لێکۆڵەری هەبوو هەمیشە کاری لەسەر دەستکەوتی گەرورەتر دەکرد، لە ساڵی ۲۰۱٤ لە قەندیل چووە ڕیزەکانی گەریلاوە.

کە چووە ڕیزەکانی پەکەکەوە بۆی دەرکەوت، کە ژیانی گەریلای لەسەر بنەمای دیموکراتی و تاکی ئازاد بنیات نراوە و لەم ژیانەدا پەیوەندییەکانی هەڤاڵێتی بە بێ بەرژەوەندییە، بێ لێپرسینەوەیە و بە ڕاستگۆیی جێگیر کراوە لەم ژیانەدا، بینی کە پەکەکە بزووتنەوەیەکە ئازادیی گەلی کورد و هەموو گەلانی دەوێت، سەرەتا لە ژیانی خۆیدا سۆسیالیزم و ئازادیی پێشخست.

هەپەگە کەسایەتی و خەباتی شەهید شەڕگەر بەم جۆرە وێنا دەکات

شەهید شەڕگەر  لە ڕیزەکانی پەکەکەدا زیاتر لەوەی چاوەڕوانی دەکرد بینیی، بۆیە بەبێ هیچ نیگەرانییەک بەشداری لەم ژیانەدا کرد، لەبەر ئەوەی منداڵی چیاکانی کوردستانبوو، لە خۆ گونجاندندا هیچ زەحمەتییەکی نەبینی و لە زاگرۆس دەستی بە گەریلایەتی کرد، شەڕگەر دەستی بۆ هەر کارێک ببردایە بە سەرکەوتوی ئەنجامی دەدا هەر بۆیە لە کاتێکی کەمدا بوو بە خاوەنی ئەزموونێکی مەزن و لەسەر ئەو بنەمایەش بەشداری چالاکییەکانی کرد، لە چالاکییەکدا بە سوکی بریندا بووە، ئەوەشی بۆخۆی کردووە بە ئەزموون، لەبەر ئەو ڕێبازە سەرکەوتووەی لە لایەن هەڤاڵانییەوە خەڵات کراوە، لە هەموو بوارەکاندا، خۆشەویستی و پەیوەندی و ڕێزی هاوڕێکانی گرتووە.

ئەو بینی کە خەباتی گەریلا قوربانیدان، باوەڕ، ئیرادەیە و لە هونەریی شەڕدا هۆشیارییەکی قوڵی دەوێت، تاکتیکی دەوێت، بۆ ئەم ئامانجەش لە ساڵی ٢٠١٦ دا، لە قوتابخانەی ناوەندیی مەزڵوم دۆغان پەروەردەی بینی لە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی و ئازادیی ژن و ژینگەیی و تێکۆشانی دیموکراتیکدا قوڵبوو، لە هەمان کاتدا، لەسەر خەباتی پارتی، خەباتی خەتی ڕێکخستن، شەڕی ڕەگەزیی لە ناو گفتوگۆ فراوانەکاندا بوو، خەباتی ئایدۆلۆژیی دەستپێکرد.

هاوڕێ شەڕگەر لە مێژووی کوردستانەوە فێر بوو کە لە کوردستانیشدا گەڵایەک ناتوانێت بەبێ ڕێکخستن بجوڵێتەوە و ئەگەر بەبێ ئایدۆلۆژیا کار بکات، ئەوا بەرەو با دەڕوات.

هاوڕێمان شەڕگەر، لە ساڵی ٢٠١٦ بە ئامانجی پێکهێنانی ئەرکی شۆڕش و ئازادیی گەلەکەمان چووە هەرێمی بێستا لە بۆتان، هاوڕێ شەڕگەر لە بێستا زۆر بە خێرایی چووە ناو ڕاهێنانەکانی گەریلاوە، لە سەرەتادا هاوڕێکانی لە ڕیزەکاندا و دواتر ڕاستی دوژمنی ناسی، بە توانا و زرنگی و لێوەشاوەیی خۆی بووە بە یەکێک لە گەریلا بە ئەزمونەکانی بێستا، بە تایبەرت لە ساڵانی ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨ ، بەشداریی لە چەندین چالاکی گەریلایی بەهێزدا کردووە.

هاوڕێ شەڕگەر بە بوێرییە ناوازەکەیەوە، زیرەکییەکەی و داهێنانەکانی زۆر جار چووەتە ناو دوژمن و هێرشی کردووەتە سەر سەربازانی تورک، هاوڕێ شەڕگەر بە زیرەکی و بە هەڵوێستە ڕێکخستنییەکەی،  بوو بە گەریلایەکی ناسراو لە بۆتان، هەر زوو بەو ئەزموونەی کە هەیبوو بوو بە فەرماندار و بەرپرسیارێتی وەرگرت، دەیزانی کە گەریلا گەورەترین سەرچاوەی ئازادیی و هیوان بۆ گەلی کورد، هەتا توانی هەوڵیدا لە گەریلایەتیدا قوڵ ببێتەوە، زۆر کاری کرد بۆ تێگەیشتن و ڕاهێنانی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتی سەردەمی نوێ.

 هاوڕێمان شەڕگەر بوو بە شەهیدی هێرشێکی داگیرکاریی، کە دەوڵەتی تورک لە ساڵانی ۲۰۱۹، ۲۰۲۰، ۲۰۲۱، ۲۰۲۲ و ۲۰۲۳ دا، کە لە دژی هەموو گەریلاکانی ئازادیی لە باکووری کوردستان و بەتایبەتی بۆتان دەستی پێکردبوو، هاوڕێ شەڕگەر توانی لە بەرامبەر زۆر هێرشی دوژمندا بوەستێتەوە و لەو کاتانەی کە دوژمن چاوەڕێی نەدەکرد ئەو لێی دەدان، هاوڕێمان بە درێژای هەشت ساڵ لە بارودۆخی زۆر سەختدا کە هیچ دەرفەتێک نەبوو تێکۆشانی بەردەوامی پێدا.

شەڕگەر  وەکوو گەنجێکی  لێهاتوو، شەڕڤانێکی ئازدیی و فەرماندارێکی گەریلای سەرکەوتووی عێلی جاف بوو و باشووری کوردستان، چەندین ساڵ بۆ ئازادی گەلەکەی تێکۆشانی کردووە، هاوڕێمان شەڕگەر  لە ١٧ گوڵانی ٢٠٢٣ لە شەڕی سوپای تورکی داگیرکەردا گورزێکی کەمەرشکێنی لە دوژمندا و شەڕیکی قارەمانانەی کرد، داستانێکی نوێی بەرخۆدانی تۆمار کرد و کەوتە ناو مێژوی تێکۆشانی کوردستان .

ھەڤاڵ شەڕگەر کوڕی شەھیدێک بوو لەسەر ڕێگای  باوکی و ھەموو شەھیدان بەردەوام بوو، لە تەواوی ژیانی تێکۆشانیدا ھەوڵیدا کە هەتا کۆتایی درێژە بەو ڕێگایە بدات، لە تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا قوربانییەکی زۆریدا و گەیشتە کاروانی شەھیدانی گوڵان، ھەڤاڵ شەڕگەر لە دڵی ھەموو کوردستاندا وەک و کەرکوکی سەربڵند و عێلی جاف و گەلی باشووردا دەمێنێت و پێی سەر بڵندن، تێکۆشان و داستانی ھەڤاڵ شەڕگەر بۆ ھەموو گەنجانی کوردستان دەبێتە نموونە و سەرکەوتنی تێکۆشان و ئازادیی .

گەلی ئێمە کە ڕووبەڕووی ھێرش و  لەناوبردن و ئینکاری کردن دەبنەوە لەلایەن داگیرکەرانەوە، پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ سەر لەنوێ زیندوو بوویەوە و دەستی بە ژیانێکی شەرەفەمەندانە کرد، تێکۆشانی گەریلاکانی ئێمە لە چیاکانی کوردستان لەلایەن گەلەکەمانەوە بەرز دەنرخێندرێت و بە ڕۆحێکی گەورە پێشوازیی لەو تێکۆشانە دەکرێت، لەبەرامبەر ئەو ئازادییەی پەکەکە ئافراندوویەتی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئیفلاسی کردووە و دەیەوێت بە هێرشەکانی بۆ سەر گەلەکەمان ئاستەنگ بۆ تێکۆشانەکانمان دروست بکات، بەڵام بەم ھێرشانەی ھیچ ئەنجامێکی دەست نەکەوت، بەڵکو گەل زیاتر دڵسۆز بوون بۆ گەریلای ئازادی کوردستان.

ب.ق

Comments are closed.