ناوەندی هەواڵەکان
ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە، ئەمڕۆ سەڤدا کاراجا پەرلەمانتاری ئەمەپە، سەردانی چالاکییەکەی کرد و ڕایگەیاند: “هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام دەنگی شەنیاشار بەرز دەکەینەوە.”
ئێشکگری دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار، کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپەوە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ٩٦ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی دادی تورکیا بەردەوامە.
پەرلەمانتاری پارتی ڕەنج (ئەمەپە)ـی دیلۆک، سەڤدا کاراجا و پارێزەرانی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادیی (ئۆهەدە) سەردانی ئەمینە شەنیاشاریان کرد.
سەڤدا پشتگیری بۆ ئەمینە شەنیاشار ڕایگەیاند و وتی: “ئێمە بەشێکین لەم ئێشکگرییە، ئەم دەنگە هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام بەرز دەکەینەوە، ئەوانەی دادپەروەریی بەدی ناهێنن، ئەوانەی بێدەنگ دەبن، ئەوانەی دۆز و لێپرسینەوە دەست پێ دەکەن، واژۆ لەسەر کاری نایاسایی دیکە دەکەن، پێویستە ڕێگە بەمە نەدەین، ئەم دەنگە هەم لە پەرلەمان و هەم لە شەقام بەرز دەکەینەوە.”
پاشان ئەمینە شەنیاشار و فەرید شەنیشاری کوڕی بەڕێکەوتن بەرەو پەرلەمان.
ب.گ
Comments are closed.