ناوەندی هەواڵەکان
ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا، هۆشداری له درووستبونی شه‌ڕی ئه‌تۆمیی له‌نێوان وڵاتانی جیهاندا دەدات و ڕایگه‌یاند، هیچكاتێك هێنده‌ی ئێستا جیهان ئه‌وه‌نده له مەترسیی شه‌ڕی ئه‌تۆمی نزیك نه‌بووه‌ته‌وه.
له په‌یامێكدا ئه‌لێكسانده‌ر لوكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا هۆشداریی دا، کە جیهان هه‌رگیز وه‌ك ئێستا له مەترسیی شه‌ڕی ئه‌تۆمیی نزیك نه‌بووه‌ته‌وه”.
لوكاشینكۆ وتیشی: “لێدوانی سیاسه‌تمه‌دارانی ڕۆژئاوا ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژی نه‌ك ته‌نها له كیشوه‌ری ئه‌ورووپا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهاندا”.
سه‌رۆكی بیلاڕووسیا جه‌ختی كرده‌وه، “چه‌كی ئه‌تۆمیی تاكتیكی چه‌كی ڕێگریی و به‌رگرییه و هیچ وڵاتێک نابێت له هێرشدا به‌كاری ناهێنێت.”
ئاماژه‌ی به‌وەشدا، “فراوانكردنی هێزه سه‌ربازییه‌كان و هاوپه‌یمانییه‌كان له‌سه‌ر حیسابی ئاسایشی وڵاتانی دیكه‌یه، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی بێوێنه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ دۆخی ناوچه‌كه‌مان خراپتر ده‌كات، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئێمه خۆمان تێكه‌ڵ به هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌ڕانگێزانه و شه‌ڕی هیچ وڵاتێک ناكه‌ین.”
ب.گ
Comments are closed.