ڕۆژی جیهانیی منداڵان لە هەڵەبجە بە چالاكیی جۆراوجۆر پیرۆز کرا

لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا، لە پارێزگای هەڵەبجە، کۆمەڵێک چالاكیی جۆروجۆری وەك، گۆرانی و شانۆ بۆ دڵخۆشكردنی منداڵان ئەنجامدرا و منداڵان پیرۆزبایی ئەو ڕۆژەیان لەیەكتری كرد.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە، سەنتەری چالاكی پاراستنی منداڵان لەڕۆژی جیهانی منداڵاندا ئاهەنگێكی گۆرانی و شانۆ و نمایشی وەرزشییان پێشكەش بەمنداڵان كرد.

ساریا سەریاس

ساریا سەریاس، منداڵ و بەشدار لە ئاهەنگەكە بۆ ڕۆژنیوز وتی: لەم ڕۆژەدا دەستخۆشی بۆ هەموو مامۆستاكانمان دەكەم، ئەم ئاهەنگە خۆشەیان بۆ ڕێكخستین، ئەم ڕۆژەش لەهەموو منداڵانی كوردستان پیرۆزبێت، هیوادارم منداڵانی كوردستان هەمیشە لەخۆشیدابن.

باریی بەرهەم
باریی بەرهەم

باریی بەرهەم، منداڵێكی دیكەیەو دەڵێت: ڕۆژی جیهانی منداڵان لەهەموو منداڵانی كوردستان پیرۆزبێت، پێویستە منداڵان لەم ڕۆژەدا دڵخۆشبن، ئەمڕۆ بەكاری وەرزشی بەشداری ئەم مەراسیمەمم كردوە، زۆر دڵخۆشم ئەمڕۆ ڕۆژیی جیهانی منداڵانە.

شەیما حەسەن

شەیما حەسەن لێپرسراویی سەنتەری گەشەپێدانی منداڵانی هەڵەبجە بە ڕۆژنیوزی وت:  پیرۆزبایی لەهەموو منداڵانی كوردستان دەكەم، هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم ڕۆژە بۆ منداڵان بەبەرزی ڕابگیرێت، ئامانجمان لەئەنجامدانی چالاكیەكە بۆ دڵخۆشكردنی منداڵانەو ئاشانكردنیانە بەم ڕۆژە، بۆ ئەوەی بزانن ١ی حوزەیران ڕۆژی جیهانی ئەوانە.

س.س

Comments are closed.