٦٧٥ ملیۆن كەس لە جیهاندا بەبێ كارەبا دەژین

لە ڕاپۆرتێكی نێودەوڵەتییدا هاتووە، كە ٦٧٥ ملیۆن كەس لە جیهاندا بەبێ كارەبا دەژین، زۆرینەیان لە ئەفریقای باشوور لە بیاباندا دەژین.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی لەلایەن چەند ڕێكخراوێكەوە بڵاوكراوەتەوە، لەوانەش ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی و بانكی جیهانی، ناتوانرێت ئەو ئامانجەی گەشەپێدانی بەردەوام بەدەستبهێنرێت، كە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە پەسەندكراوە، بۆ دەستەبەركردنی وزەی پاك و گونجاو بۆ هەموو جیهان تا ساڵی ٢٠٣٠.

گوانگزی چێن، جێگری سەرۆكی بانكی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە، جیهان بە خێرایی ڕووبەڕووی خاوبوونەوە لە دەستەبەركردنی كارەبا بووەتەوە.

هەرچەندە لە ساڵی ٢٠٢١دا ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەبێ كارەبا دەژین، بە نزیكەی نیوە كەمی كردووە، بەڵام هێشتا ٦٧٥ ملیۆن كەس بێ كارەبا دەژین، هەروەها نزیكەی ٨٠% ئەم كەسانە لە ئەفریقای باشوور و لەبیاباندا دەژین، كە دەستڕاگەیشتن بە كارەبا هاوشێوەی ساڵی ٢٠١٠یە.

 هەروەها پێشكەوتن لە هەندێك خاڵدا بەدیهاتووە، وەك زیادكردنی ڕێژەی بەكارهێنانی وزەی نوێبووەوە لە كەرتی كارەبادا، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان.

هـ.ئ

Comments are closed.