بەڕیتانیا ئەو ئامێرە چاودێرییانەی دروستکراوی چینن لە شوێنە حکومییەکان لادەبات

بەڕیتانیا بە نیازە ئەو ئامێرە چاودێرییانەی کە دروستکراوی چینین لە شوێنە حکومییە هەستیارەکاندا لاببات، ئەوەش وەکو بەشێک لە پلانەکانی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو نیگەرانییە ئاسایشییانەی لەبارەی چینەوە هەن.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕیشی سوناک ئاماژەی بەوە داوە، چین گەورەترین ئاستەنگە لە جیهاندا لە بەردەم ئاسایش و خۆشگوزەرانیدا، ساڵی ڕابردوو حکومەتی بەڕیتانیا بە بەڕێوبەرایەتییەکانی وت، چیدیکە لە باڵەخانە هەستیارەکاندا ئەو کامێرا چاودێرییانە بەکارنەهێنن کە دروستکراوی چینن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە حکومەتی بەڕیتانیا لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەیان بەوەداوە، کاتێک دیاری دەکەن بۆ لابردنی ئامێرە چاودێرییەکان لە شوێنە هەستیارە حکومییەکاندا، ئەو ئامێرە چاودێرییانەی کە لەلایەن ئەو کۆمپانیانەوە دروستکراون کە بەپێی یاسای هەواڵگری نیشتمانی چینەوە کاردەکەن.”

لە ڕاگەیەندراوەکەدای بەڕیتانیا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ناوی کۆمپانیا چینییەکان نەدراوە.

ڕۆیتەرز ئاماژەی بەوەشداوە، یاسادانەرانی بەڕیتانیا پێشتر داوایان کردبوو بەکارهێنانی ئەو کامێرا ئاسایشییانەی کە لەلایەن هیکڤیژن و داهواوە دروستکراون قەدەغە بکرێن،  چونکە هیکڤیژن و داهوا بەشێکییان سەر بە کۆمپانیاکانی سەر بە دەوڵەتی چینن، ئەوەش بەهۆی ترس و نیگەرانییەکانیانەوە لەسەر ئەوەی بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایانە پەیوەست بن بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە چین.

لەوچوارچێوەیەدا هیکڤیژن لە بەیاننامەیەکدا وڵامی ئەو تۆمەتانەی داوەتەوە و ڕایگەیاندوە، باوەڕمان وایە ئەو کارەی حکومەتی بەڕیتانیا هەنگاوێکی تری گرژییە جیۆسیاسییەکانە کە لە ڕێی قەدەغەکردنی تەکنەلۆجیاکانەوە دەردەبڕدرێت، ئەوەش بە هیچ شێوەیەک پەیوەندییان بە بەرهەمەکانی هیکڤیژنەوە نییە.”

ئەمە لەکاتێکدایە لە مانگی ئازاری ئەمساڵ، بەڕیتانیا بەکارهێنانی تیکتۆکی لە مۆبایلەکانی حکومەتدا قەدەغە کرد، لە ساڵی ٢٠٢٠ ئاشکرایکرد نەوەی پێنجەمی هواوی قەدەغە دەکات، هەندێک لە ویلایەتەکانی ئەمەریکاش فرۆشیار و بەرهەمی چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆجیای چینییان قەدەغە کردووە.

 

ر.س

Comments are closed.