پێنجشەممە, 31 مار 2016 – 15:13
رۆژنیوز – شرام هه‌وامى
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى که ناوبه‌ناو لایه‌نى ئێرانى به‌هۆکارى جیا جیا کاره‌باى شارۆچکه‌ى پێنجوێن ده‌بڕێت و له‌ئێستاشدا بڕه‌که‌ى له 25 مێگاواته‌وه بۆ 10 مێگاوات که‌مکردووه‌ته‌وه، قایمقامى پێنجوێنی دەڵێت: پێده‌چێت به‌هۆى قه‌یرانى دارایى نه‌توانرێت جارێکى تر گرێبه‌سته‌که له‌گه‌ڵ ئێران نوێبکه‌ینه‌وە.
زانا ره‌حمان، قایمقامی شارۆچکه‌ی پێنجوێن، به ڕۆژنیوزی راگه‌یاند: به‌گوێره‌ى گرێبه‌ستێکى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و لایه‌نى ئێرانى له ساڵی 2007ه‌وه رۆژانه 24 کاتژمێر کاره‌با بۆ شارۆچکه‌ى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى دابینکراوه، هه‌رچه‌نده له‌ڕابردوودا به‌هۆى چه‌ند هۆکارێکى جیاوازه‌وه گرفت بۆ ئه‌و کاره‌بایه دروستبووه، به‌ڵام له ئێستادا به‌هۆی قه‌یرانى دارایی و نه‌بوونى بودجه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه جارێکى تر گرێبه‌سته‌که نوێ نه‌کرێته‌وه.
زانا ره‌حمان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد: له‌سه‌رەتاى مانگى پێنجى ئه‌مساڵدا گرێبه‌سته‌که‌ى نێوان حکومه‌تى هەرێم و لایه‌نى ئێرانى کۆتاییدێت، بۆیه له ئه‌گه‌ری نوێنه‌کردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی کاره‌باکه‌ی ئێران‌دا له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی کاره‌با و وێستگه‌کانی دابه‌شکردنی وزه‌ی کاره‌بای سلێمانی گفتوگۆمان کردووه، که چۆن بتوانین ڕێگا چاره‌یه‌کى گونجاو بگرینه‌به‌ر بۆ دابینکردنی کاره‌با بۆ دانیشتوانی سنووره‌که.
وته‌کانى قایمقامی شارۆچکه‌ى پێنجوێن له‌کاتێکدایه که ته‌نها له‌ماوه‌ی ساڵى 2007 تا ساڵى 2014 حکومه‌تی هه‌رێم زیاتر له 25 ملیۆن دۆلار قه‌رزاری ئێرانه له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌بایه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه نه‌توانراوه ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه به ئێران و ئه‌گه‌ریش زۆره ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌که نوێ نه‌کاته‌وه.
ش.ف