مەرگەوەڕ
ئەم سرووشت و دیمەنە دڵڕفێنە، ئێستای کوێستانەکانی بۆزی سینایە لە چیای داڵانپەڕ، کە سێگۆشەی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئێرە بە درێژایی ساڵ بەفری لێ نابڕێت، ئەوەتا بەم هاوینە هێشتا مەندیلی فڕێ نەداوە.
کامێرای ڕۆژنیوز دەچێتە کوێستانە سەوز و دڵڕفێنەکانی سێگۆشەی بەستنەوەی باکوور، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کوێستانی بۆزی سینا لە داڵانپەڕ، کە چوار وەرزەی ساڵ سەوزە و بەفری لێنابڕێت.
کوێستانی بۆزی سینا و چیای داڵانپەڕ، لە باکوورەوە بەسەر شەمزیناندا دەڕوانێت و لەڕۆژهەڵاتەوە مەرگەوەڕ و لەباشووریشەوە چیای خواکورک.
بەهۆی سرووشتە کەموێنە و دڵڕفێنەکەی و هەوای سازگار و مانەوەی بەفر لە داوێنەکانیدا، هاوڵاتییان لە گەرمای تاقەتپڕووکێنی شارەکان هەڵدێن و بۆ گەشتکردن ڕووی لێ دەکەن.
ب.گ
Comments are closed.