نرخی مولیدەى ئەهلی بۆمانگى ئادار ئاشکرا دەکرێت

چوؤرشەممە, 2 مار 2016 – 08:53 

رۆژنیوز – ئاراس کەرکوکى

ئیدارەى کەرکوکى نرخى مولیدە ئەهلیەکانى بۆ مانگى ئادار ئاشکرا کرد، بەپێی بڕیارەکە هەر خاوەن مولیدەیەک پابەندى رێنمایەکان نەبێت توشی سزا دێت.

مانگانەى ئیدارەى کەرکوک کۆبونەوەى خۆی ئەنجام دەدات و نرخى مۆلیدە ئەهلیەکان دیارى دەکات.

راکان سەعید جێگرى پارێزگاى کەرکوک لەگەڵ لیژنەى مۆلیدە ئەهلیەکان کۆبونەوەى ئاسای خۆیان ئەنجامدا و بۆ مانگى ئادار سێ هەزار دیناریان بۆ هەر ئەمپێرێکى کارەبا دیاری کردوە و دەبێت لە کاتژمێر دووی و پاشنیوەڕۆوە تاوەکو کاتژمێر 12 شەو کارەبا بدەن، بەپێی بڕیارەکەش هەر خاوەن مۆلیدەیەک بەڕێنماییەکانەوە پایەندنەبێت توشی لێپێچینەوە دەبێت و سزاى دەدەن.

س.خ

Leave A Reply