لەبارەى وادەى پەسەندکردنى هەموارى یاساى بودجە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناوەندى هەواڵەکان

نەرمین مەعروف ڕایگەیاند، لیژنەکەیان چاوەڕێی حکومەتی عێراق دەکات تا رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات، دەشڵێت، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ھەفتەی داھاتوودا حکومەتی عێراق رەشنووسی ھەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات .

نەرمین مەعروف ئەندامى فراکسیۆنى یەنەکە لە پەرلەمانى عێراق و هاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەى پەسەندکردنى هەموارى یاساى بودجە بەمجۆرە زانیارى خستووەتەڕوو:-

لە سەرەتاى قسەکانیدا نەرمین مەعروف ڕایگەیاندووە، لیژنەکەیان چاوەڕێی حکومەتی عێراق دەکات تا رەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکات.

لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لەوەکردووە، چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ھەفتەی داھاتوودا حکومەتی عێراق رەشنووسی ھەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات .

جێگەی ئاماژەیە، بڕی بودجەی ساڵانەی عێراق بە ١٩٨ ترلیۆن و ٩١٠ ملیارو ٣٤٣ ملیۆن دینار خەمڵێنراوە، ئەمەش گەورەترین بڕی بودجەیە لە مێژووی عێراقدا، هەروەها پشكی پەرەپێدانی پارێزگاكان زۆر زیاترە لە چاو ساڵانی ڕابردوو.

ئ.م

Comments are closed.