ناوەندی هەواڵەکان
لە ڕاگەیاندراوێکدا حزبی شیوعی کوردستان لە بارەی پرۆسەی سیاسیی لە ناوچەکە و کاریگەریی و لێکەوتەکانی ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بووە بە ناوچەیەکی سەرەکی ململانێ جیهانیی و هەرێمییەکان، بووەتە هۆكارى خراپبوونى بارى ئابووریى خه‌ڵك و دواكه‌وتنى مووچه، لە ئەنجامیشدا ناڕەزایەتییەکانی هاوڵاتییان زیاتر بووە، هەروها هێرشە موشەکی و درۆنییەکان لە لایەن ئێران و تورکیاوە هەڕەشەی زیاتریان درووست کردووە.
کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، لە بارەی قەیرانە سیاسییەکانی ناوچەکە و هێرشە درۆنیی و موشەکییەکانی ئێران و دەوڵەتی تورک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی حزبی شیوعیدا هاتووە، هێرشى سه‌ربازیى به درۆن و ڕۆكێت له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكان و دوڵه‌تى ئێران و توركیا، كراونه‌ته فشارى سیاسیى و ئابووریى و ئه‌منیى بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان، هه‌روەها گۆڕانكاریى دیمۆگرافى له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و دامه‌زراندنى بنکەی سه‌ربازیى له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى توركیا و ئێران به بیانوى پێگه و شوێنى ئۆپۆزسیۆن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتریان درووست کردووە.
ئاماژەش بەوەکراوە، هەرێمی کوردستان بووە بە گۆڕەپانی ململانێکانی جیهان و وڵاتە هەرێمییەکان، ئەمەش بووە بە هۆکاری خراپبوونی باری ئابووریی خەڵک و دواکەوتنی مووچە و قوڵکردنەوەی ململانێ سیاسییەکان و بەرفراوان بوونی دیارەی هەژاریی و بێکاریی، ئەمەش بووبە گرفتی بەردەم گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی، لە دەرئەنجامی ئەوەشدا بێزاریی و ناڕەزایەتیی لای هاوڵاتییان لە زیادبووندایە و بۆشایی نێوان حکومەت و هاوڵاتییان زیاتربووە.
باس لەوەش کراوە، دیارده‌ى كوشتنى بێ ناونیشان، كوشتنى ژنان، خۆكوشتن، گرتنى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانى مه‌ده‌نى و ڕێگرییەکان، دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداری ئه‌منیی دروست كردووه و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵبستن.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، كارتێكرنى قه‌یرانه ئابوورییه‌كانى سه‌رمایه‌دارى له‌سه‌ر چاره‌نووسى چینى ناوه‌ند له جیهاندا، به‌هۆى وابه‌سته‌بوون به ئابووریى به‌رخۆر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و فراوانبونى بزافى ناڕه‌زایى لە به‌رامبه‌ر نادادی كۆمه‌ڵایه‌تیی و نه‌بونی به‌رنامه‌ی جێگره‌وه بۆ یه‌كسانیی و دادپه‌روه‌ریی، واده‌كات ئایدۆلۆژیا مه‌ترسیداره‌كانی وه‌كو نازیزم و ئیسلامى سیاسیى توندڕه‌و زیاتر بن.
ب. جـ
Comments are closed.