دەوڵەتی داگیرکەریی تورک شنگالی بۆردوومان کرد و شەڕڤانێک بریندار بوو

شنگال

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک گوندی سکێنی سەر بە تلعزێری لە شنگال بۆردوومان کرد و بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە.

کەمێک پێش ئێستا، دەوڵەتی داگیرکەریی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک خاڵێکی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) لە گوندی سکێنی سەر بە شارۆچکەی تلعزێری شنگال بۆردوومانی ئەنجام دا.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، بەهۆی بۆردوومانەکەوە شەڕڤانێکی یەبەشە بە سەختی بریندار بووە، بەڵام تا ئێستا فەرماندەیی گشتیی یەبەشە، هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەو هێرشە بڵاو نەکردووەتەوە.

ب.گ

Comments are closed.