ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٠ى بەیانى ئەمڕۆ لە کارگەى جگەرەکەى سلێمانى بەبۆنەى هەشتى مارس چالاکیەک بۆ دەرخستنى تواناکانى ژنان ڕێکدەخرێت.

کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی بەڵگە فیلمی دایک نیوەکەی تر نمایش دەکرێت.

کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ، لە ناوەندی جەمال عیرفان لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی ناساندنی پەڕتووکی بزووتنەوەی بەرگریی کورد بەرامبەر داگیرکاریی، لە نووسینی ئەحمەد عەلی هەورامی، بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ٢ـی پاشنیوەڕۆ لە شاری هەڵەبجە، لەلایەن چەند ژنێکی دەستڕەنگینەوە ناوەندی کەلتووری دیزاین دەکرێتەوە.

لە هۆڵی ڕێکخراوی نوێ لە شاری هەڵەبجە بەبۆنەی ٨ـی مارسەوە پێشانگایەک دەکرێتەوە، بەناونیشانی ڕۆڵی ژن لە پاراستنی ژینگە.

کاتژمێر ٤ـی ئێوارە لە گەلەری جەلال عازەبانی لە شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کەلتووری یانەوسیاچەمانەی، مەڕاسیمی ناساندنی بەرگی دووەمی پەرتووکی (یادەوەریی و ڕازەکانی ژیانم)ـی نووسەر ئەیوب کوێخا ڕۆستەم، ئەنجام دەدات.

لە هۆڵی ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، دەزگای ستاندار پانێڵێک ئەنجامدەدات، بە ناونیشانی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەسەر پێگەی هەرێمی کوردستان، بۆ مەسعود عەبدولخالق و ئەیاد حەمە شەریف و دکتۆرساڵەح عەزیز.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

چالاکیەکان لەبارەى هەشتى مارس بەردەوامە

 

Comments are closed.