دۆخى کەش و هەواى ٢٤ کاتژمێرى داهاتوو ئاشکرا کرا

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.