کەشناسى هەرێم: باران دەبارێت و خێراىی با زیاد دەکات

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و تۆزو خۆڵ دەبارێت و لە پاشنیوەڕۆوە باران بارینى پچڕپچڕ دەستپێدەکات، دەشڵێن، سبەى لە پاشنیوەرۆى سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و هەروەها، پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و تۆزو خۆڵ دەبارێت و لە پاشنیوەڕۆوە باران بارینى پچڕپچڕ دەستپێدەکات و خێرایى با لە نێوان ١٥ بۆ ٢٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان چوار بۆ شەش کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لە پاشنیوەرۆى سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکات و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت.

دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما سێ تا پێنج پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.