کەشناسى هەرێم: لێزمە باران دەبارێت

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا هەورى تەواو دەبێت و لە پاشنیوەرۆوە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبارێت، دەشڵێن، سبەى لەکاتەکانى شەودا باران بەشێوەى لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەى کاتەکاندا هەورى تەواو دەبێت و لە پاشنیوەرۆوە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەى لەکاتەکانى شەودا باران بەشێوەى لێزمە دەبارێت و هەورە بروسکەى لەگەڵ دەبێت، دەشڵێن، سبەى بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە نزم دەبنەوە.

باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.

ئـ.م

Comments are closed.