گەشتوگوزارى سلێمانى: تا کۆتایی جەژن نزیکەی ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سنوورەکەمان

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى ڕایگەیاند، تا ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست، باشووری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگاکەمان، دەشڵێت: پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ڕۆژانى چەژن ژمارەى گەشتیاران بۆ سنوورەکەمان بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس.

ئارام شوانی وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هاتنى ڕێژەی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی کرد.

ئارام شوانی ڕایگەیاندووە، تا ئێستا لە شارەکانی ناوەڕاست، باشووری عێراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە زیاتر لە ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگاکەمان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ڕۆژانى جەژن ژمارەى گەشتیاران بۆ سنوورەکەمان بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕێژەی لە ٩٠%ـی گەشتیارەکان لە شارەکانی عێراقەوە هاتوون و ئەو گەشتیارانەشى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە دێنە سنوورەکەمان ڕێژەیان دەگات لە ١٠%.

ڕ.ش

Comments are closed.