تەرمی پیاوێک لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا دۆزرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیسی هەڵەبجە تەرمی پیاوێکی نەناسراویان بە خنکاوی، لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا دۆزییەوە، کە تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵە و هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.

بەرزان عوسمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا نزیک شارەدێی خورماڵ تەرمی پیاوێک بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.

بەرزان عوسمان ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی پیاوێکی نەناسراو کە تەمەنی نزیکەی ٤٠ ساڵ دەبێ، لەناو ئاوی ئەحمەدئاوا نزیک شارەدێی خورماڵی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە دۆزراوەتەوە، کە هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە.

ئاماژەی بەوەشدا، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و دۆسییەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە، بانگەوازیی لە هەموو هاوڵاتییان دەکەین گەر کەسێکتان دیار نییە سەردانی پزیشکی دادی هەڵەبجە بکەن بۆ دیاری کردنی ناسنامەی کەسە خنکاوەکە.

ب.گ

Comments are closed.