ناوەندی هەواڵەکان
لەسەر ڕێگای کۆیە -سماقوڵی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لاند کرۆز بەهۆی خێرایی زۆرەوە وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای کۆیە -سماقوڵی نزیک بەنداوی سماقوڵی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لاند کرۆز، بەهۆی زۆری خێرایی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ لە ڕێڕەوی خۆی لادەدات و دەکەوێتە خوارەوەو وەردەگەڕێت.
ئەوەشی ڕاگەیاند، بەهۆی ڕووداوەکەوە شوفێرەکەی گیان لەدەست دەدات و سەرنشینێکیش بریندار دەبێت.
ب.گ
Comments are closed.