لە قامیشلۆ پێشانگایەک بۆ وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە شاری قامیشلۆ پێشانگایەک بۆ وێنەکانی ڕێبەر ئۆجالان کرایەوە، کە گوزارشتی لە تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکرد لە ئاماراوە تا ئیمراڵی.

یەکێتی ژنانی گەنج، بە درووشمی “ژن ژیان ئازادیی” پێشانگایەکیان کردەوە و بە ١٨ وێنە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان نیشاندا.

پێشانگاکە لە گەڕەکی قدوربەگی شاری قامیشلۆ کرایەوە و دەیان ژن و گەنج و هاوڵاتیی و گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست تێیدا بەشداربوون.

١٨ وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئاماراوە تا دوورگەی ئیمراڵی پیشاندرا، لەسەر وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە نووسینی عەرەبی باس لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی کرا.

لە کۆتایی پێشانگاکەدا گۆرانی کوردی پێشکەش کران و ئامادەبووان شایی و هەڵپەڕکێیان کرد.

ب.گ

Comments are closed.