ڕۆژەڤ

کاتژمێر ١٠ـی بەیانی هاوڵاتییانی خەڵکی گوندی سوتکەی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر لەبەردەم دادگای سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دەدەن، لەبارەی سووتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکانیان لەلایەن چەند بەرپرسێکی سەربازییەوە.

ڕێکخراوی ئازادبوون لە شاری سلێمانی، کاتژمێر ٤ـی پاشنیوەڕۆ کۆڕێک بۆ خەبات عەبدوڵا ساز دەکات، بە ناونیشانی “ئەنفال و ناسین و فەرامۆشکردن”.

سەردانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا و ئامانج و تەوەرەکانى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە .

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٧٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

ڕۆژى ٢٢ى ئەم مانگە ئەردۆغان سەردانى عێراق دەکات

Comments are closed.