ڕۆژەڤ

کاتژمێر ٩:٣٠ لە هۆڵی ڕۆشنبیریی لە شارۆچکەی کەلار، دیداری زانستی دادوەری کۆچکردوو د. فەرهاد حاتەم بۆ پرسی ئەنفال، بە هاوبەشی هەردوو بەشی یاسا لە زانکۆی گەرمیان و زانکۆی جیهان بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ٤:٣٠ لە هۆڵی تەوار لە شارى سلێمانی مەراسیمی بەخشینی شەشەمین خەڵاتی کارۆ، خولی عەبدولڕەحیم ڕەحمی هەکاریی، دەبەخشرێتە (گەزیزە عومەر)نووسەر و هونەرمەند.

کاتژمێر۲:۳۰ی پاشنیوەڕۆ خەڵاتی ڕێزلێنان لە لایەن نوێنەرایەتی کۆنگرەی ستارەوە، دەبەخشرێتە ڕێکخراوی RJAK .

قۆناغی دووەمی کامپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨٩ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.