ڕۆژەڤ

سودانى لە سعودییە و ئەمڕۆ وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و وەزیرى وزەى تورکیا ئەمڕۆ دەچنە سعودییە.

کاتژمێر ٤ـی ئێوارە، لە ناوەندی کوردۆلۆژی لە شاری سلێمانی، پانێلێک ئەنجام دەدرێت، لەبارەی دەستووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بۆ شۆڕش عومەر، محەمەد سابیر، هەڵوێست عەبدوڵا، بێریڤان محەمەد.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

ئامادەکارییەکانى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨٨ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.