بنکەیەکی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا

ناوەندی هەواڵەکان

لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بڵاوی کردەوە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لە باکووری پارێزگاکەمان بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی بەناوی کالسۆ لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە بۆردوومانکرا، دەشڵێن، بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک کوژراوە و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.

لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگای بابل لە بارەی بۆردوومانکردنی بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبیەوە لە شارەکەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، درەنگانى شەوی ڕابردوو لە باکووری پارێزگاکەمان بنکەیەکی سەربازی حەشدی شەعبی بەناوی کالسۆ لە ڕێگەی چەند مووشەکێکەوە بۆردوومانکرا.

باس لەوەشکراوە، بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک کوژراوە و حەوت کەسى دیکەش برینداربوون.

دەشڵێن، ئەو بنکەیەى بۆردوومانکراوە، جگە لەوەی شوێنێکى سەربازی بووە، لە هەمانکاتدا کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیش بووە.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا نازاندرێت چ لایەنێک بۆردوومانەکەی ئەنجامداوە و هیچ لایەن و وڵاتێکیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.