ناوەندی هەواڵەکان
میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا فڕۆکەخانەی شاری حەدیدەیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج، دەشڵێن: فڕۆکە جەنگییەکان پێنج جار بۆردومانی فڕۆکەخانەکەیان کردووە.
میدیاکانی یەمەن سەبارەت بە هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی حەدیدە هەواڵێکیان بڵاو کردەوە.
میدیاکانی لوبنان بڵاویان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا فڕۆکەخانەی شاری حەدیدەیان لە یەمەن کردووەتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشکرد، فڕۆکە جەنگییەکان پێنج جار بۆردومانی فڕۆکەخانەکەیان کردووە.
جێگای ئاماژەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ئەمریکا و بەریتانیا ٤٢٥ هێرشیان کردووەتە سەر یەمەن و بەھۆیەوە ٦٥ کەس کوژراون و برینداربوون.
ڕ.ش
Comments are closed.