ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن ڕایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هاوتا ئێرانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە، کە ڕێگە نادەن خاکەکەیان بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل، دەشڵێت: ئاسایشی وڵاتەکەمان و سەلامەتی هاوڵاتییانمان ناخەینە مەترسییەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئوردن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان ئەیمەن سەفادی وەزیری دەرەوەی ئوردن و حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بەم شێوەیە زانیاری خستە ڕوو.
وەزیری دەرەوەی ئوردن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا هاوتا ئێرانییەکەی ئاگادار کردووەتەوە، کە ڕێگە نادەین خاکەکەمان بکرێتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئاسایشی وڵاتەکەمان و سەلامەتی هاوڵاتییانمان ناخەینە مەترسییەوە.
جێگای ئاماژەیە ئوردن یەکێکە لەو وڵاتانەی بەهۆی نزیکی و هاوکاری کردنی ئیسرائیلەوە هەڕەشەی هێرشی ئێرانی لەسەرە، ئێران لەماوەى ڕابردوودا خاکی عێراق و سووریا و لوبنانی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.
ڕ.ش
Comments are closed.