لەبارەى بڵاوبوونەوەی نەخۆشى کۆلێرا لە یەمەن نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات

ناوەندی هەواڵەکان

بریکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی لەکاتی قەیرانەکاندا ڕایگەیاند، لە سەرجەم ناوچەکانى یەمەن مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکى فراوان هەیە، پێویستە بەپەلە بودجەیەک بۆ هاوکاری کردنی ملیۆنان کەس لەو وڵاتە دابین بکرێت، دەشڵێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەزری هاوین و وشکەساڵی لە یەمەن ئاسایشی خۆراک خراپتربووە و بەدخۆراکی زیادی کردووە.

مارتن گریڤس بریکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دابینکردنی هاوکاری مرۆیی لەکاتی قەیرانەکاندا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا لە یەمەن ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

مارتن گریڤس ڕایگەیاندووە، لە سەرجەم ناوچەکانى یەمەن مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا بەشێوەیەکى فراوان هەیە، پێویستە بەپەلە بودجەیەک بۆ هاوکاری کردنی ملیۆنان کەس لەو وڵاتە دابین بکرێت.

وتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەزری هاوین و وشکەساڵی لە یەمەن ئاسایشی خۆراک خراپتربووە و بەدخۆراکی زیادی کردووە.

جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی ئەم مانگە ئیدیم وسۆرنۆ بەڕێوەبەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایاگەیاندبوو، پەتای کۆلێرا بە شێوەیەکی نیگەرانکەر لە یەمەن دەرکەوتووە و بە خێرایی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکان بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ١١ هەزار حاڵەتی گومانلێکراو، لەو ناوچانەدا تۆمارکراون و ٧٥ کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.