لە قەڵادزێ گەنجێک خنکا

قەڵادزێ

گەنجێک لە کاتی پەڕینەوەدا، دەکەوێتە ناو ئاوی گۆرە شێری گوندی شێنێ لە دەڤەری پشدەر و بەهۆیەوە خنکا، دوای دەرهێنانی تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ.

ئەمڕۆ، لە ئاوی گۆڕە شێری گوندی شێنێ لە دەڤەری پشدەری ڕاپەڕین، گەنجێکی خەڵکی شارەدێی چوارقوڕنە، کە دانیشتووی وڵاتی بەریتانیایە، خنکا.

لە بارەی ڕووداوەکەوە، ڕابەر حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ڕۆژنیوزی وت: هاوڵاتییەکە ناو (ج.ق) لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٧ـە، لە نزیک گوندی شێنێ سەربە شارەدێی هەڵشۆ لە کاتی پەڕینەوەی لە ڕووبارێکی گوندەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و بەو هۆیەشەوە خنکاوە.

وتەبێژی پۆلیس وتیشی: دوای ئاگادارکردنەوەمان دەستبەجێ تیمەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای دەرهێنانی تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ کراوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، گەنجەکە ویستوویەتی بە حەبل لە ئاوەکە بپەڕێتەوە، بە هۆیەوە کەوتووەتە ناو ئاوەکە.

ب. جـ

Comments are closed.