ڕۆژەڤ

ئەمڕۆ ڕۆژى جیهانى کتێبە

کاتژمێر ٤ى ئێوارەى ئەمڕۆ لە سلێمانى مەراسیمى دابەشکردنى خەڵاتى زێڕینى ئیبراهیم ئەحمەد- بلە بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر ٢ـی پاش نیوەڕۆ، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی پەرتووکەوە لە سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆڕش پێشبڕکێیەکی پەرتووک خوێندنەوە بەڕێوە دەچێت.

کاتژمێر ٩:٣٠ـی خولەکی بەیانی لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیریی و هونەریی گەرمیان، لە یادی ۳٦ ساڵەی تاوانی ئەنفال و جینۆسایدی گەلی کورد، دیداری ساڵانەی ئەنفالی زانکۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت.

كۆلێژی پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەیدسادق، کاتژمێر ١:٣٠ خولەکی پاش نیوەڕۆ، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زەوییەوە سمینارێكی زانستی لەژێر ناونیشانی زەوی و ژینگە ماڵی هەموومانە پێویستە بیپارێزین ئەنجام دەدات.

کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرمۆ، کاتژمێر ١٠ـی بەیانی پانێڵێک بە ناونیشانی (کتێب وەک ڕزگارکەرێک) ساز دەکات.

ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە .

پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانى هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکارییەکان بۆ ئەو هەڵبژاردنە بەردەوامە.

قۆناغی دووەمی کەمپەینی جیهانی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە پێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامە.

ئێشکگری دادپەروەریی و مانگرتن لە خواردن لە ناو زیندانەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بەردەوامە.

هێرشەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان بەردەوامە.

بەرخۆدان و چالاکییەکانى گەریلاکانى ئازادیی کوردستان دژی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ماوەى ١٨٢ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد لەلایەن پەدەکەوە ڕفێندراوە.

Comments are closed.