“بە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان پڕۆسەی ئاشتی و ڕزگاریی کورد دەستپێدەكات”

سلێمانی

ئەندازیارێك سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەری رێبەر ئۆجالان و گۆشەگیری ڕایگەیاند، ڕێبەر ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵ لە زینداندایە و زیاتر لە سێ ساڵیشە گۆشەگیری توندی خراوەتەسەر، تەنانەت لە زینداندا پێنووس و كاغەزیشی لی قەدەغەكراوە، دەشڵێت: بە ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان پڕۆسەی ئاشتی و ڕزگاریی دەستپێ دەكات.

ئاسۆ كەریم زەند ئەندازیارە و لەبارەی  ڕۆڵ و كاریگەریی و فەلسەفەكەی ڕێبەی ئۆجالان و ئەو گۆشەگیرییە توندەی خراوەتە سەری، بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوز دەدوێت.

ئاسۆ كەریم زەند وتی: ڕێبەر ئۆجالان زیاتر لە ٢٦ ساڵە لە زینداندایە و نزیكەی سێ ساڵیشە گۆشەگیرییەكی توندی خراوەتە سەر، تەنانەت پێنووس و كاغەزیشی لێبڕدراوە لە ترسی ئەوەی تیۆر و هزی ڕێبەر ئاپۆ نەچێتە ناو خەڵكەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە ڕۆژئاوای كوردستان دەیبینین نموونەیەكی جوانی بەرجەستەكردنی ئەم تیۆرییانەیە، هزر و فكری ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانیشەوە كاریگەری خۆیی لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریی كوردستان و جیهان هەیە، بەداخەوە ڕژێمی فاشیستی تورك و ئەردۆغان چەندین ساڵە دەستی لەگەڵ چەتەكان تێكەڵ كردووە، بە ئامانجی ئەوەی فشارێكی دەروونی بخاتە سەر ڕێبەر ئۆجالان، كە شۆڕشێكی سەوزە دژ بە زوڵم و ستەم و ئەقڵیەتی پیاو سالاری.

ئاسۆ کەریم دەشڵێت: چارەسەری سەرجەمی كێشەو قەیرانەكان لە بیرۆكەی ڕێبەر ئاپۆدا هەیە و جێبەجێ دەكرێت، ئەمەش بووەتە هۆكاری ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوا و دوژمنان دژی بوەستنەوە و ئازاد نەكرێت.

ئاسۆی كەریم زەند سەبارەت بەوەی چۆن ئەو گۆشەگیرییە هەڵبگیرێت وتی: ئەم ناوچەیە پڕە لە دەسەڵاتدارانی كۆنەپەرست، بە هیچ شێوازێك بۆنی ئازادیی و دیموكراسی لێنایە، هەمیشە داوای ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ كراوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت، خەڵكێكی زۆر لەگەڵ ئەم بزووتنەوە و ڕێبەرەدایە، كە ئازادیی ئۆجالان ڕەوا دەبینن.

ئەوەشی خستەڕوو، لە جیهاندا زۆر كەسایەتی گەورە هەبوون، كە ماوەیەكی درێژ لە زینداندا بوون، دواتر بوون بە دەنگی ئازادیی بۆ گەل و نیشتیمانیان، ئێمەش ئازادیی ڕێبەر ئۆجالانمان دەوێت، دەوڵەتانی جیهان ئەگەر پێشوازی لەم بابەتە نەكەن، ئەستەمە بتوانین هەنگاوی دواتر بنێین و یەكسانی لە یاسا و دەستووری دەوڵەتی توركیا بچەسپێت.

لە درێژەی قسەكانیدا ئاسۆ کەریم وتی:  پێویستە هەمووان پێكەوە كار بكەین بۆ ئەوەی فكر و فەلسەفە و پەیامەكانی ڕێبەر ئۆجالان وەربگێڕینە سەر زمانەكانی تر، تا بتوانین لەو ڕێگەیەوە كاریگەری لەسەر ئەم پرسە درووست بكەین، كە زیاتر لە سێ ساڵە ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیرییەكی تووندی خراوەتە سەر و هیچ كەسێك ناتوانێت سەردانی بكات.

لە كۆتایدا زەند باسی لەوەشكرد، ئەو ڕۆژەی ڕێبەر ئۆجالان ئازاد دەبێت، ڕۆژێكی مەزن دەبێت بۆ نەتەوەیی كورد و پڕۆسی ئاشتیخوازی و ڕزگاری دەستپێدەكات، ئەمەش مانای ڕزگاری بۆ گەلان.

هـ.ئ

Comments are closed.