ناوەندی هەواڵەکان
کۆمەڵەی ٦٨ـی مێرسین، یادی ٥٢ـەمین ساڵەی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵانی-یان بە مەڕاسیمێک بەرز ڕاگرت.
بە بۆنەی ٥٢ـەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش و حوسەین ئینان و یوسف ئاسڵان شۆڕشگێڕانی چەپ لە تورکیا، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ٦٨ـی مێرسین مەڕاسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.
لە مەڕاسیمەکەدا، بەشێک لە ڕێکخراوە چەپەکان و دامەزراوە عەلەوییەکان و پارتە سیاسییەکان و هێزەکانی ڕەنج و دیموکراسیی بەشداربوون، بەشداربووان بەرەو مۆنۆمێنتی تایبەت بە ٦٨ ڕێپێوانیان کرد و درووشمی “بەڵێنی شۆڕشیان پێ دەدەین”ـیان بەرزکردەوە.
دواتر لەسەر ناوی ئامادەبووان، سەرۆکی کۆمەڵەی ٦٨ـی مێرسین حەسەن کاپیکران قسەی کرد و ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕینی ٥٢ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی دەنیزەکان، هێشتا هەمان کێشەکانی جاران هەن، دواین وتەکانی دەنیز و هاوڕێکانی بیرهێنایەوە و وتی: “تێکۆشانی سەربەخۆیی و دیموکراسیی و سۆسیالیزم، ئەمڕۆ بووەتە تێکۆشانی ئایندەی تورک و کورد و هەموو نەتەوە بندەستەکان.
پێویستە تێکۆشانی دەنیزەکان بەهێزتر بکەین و بانگەوازی تێکۆشانی سەربەخۆیی و دیموکراسیی و سۆسیالیزم لە هەمووان بکەین.”
پاشان شاعیران بە کوردی و تورکی و عەرەبی و لازی هەڵبەستیان خوێندەوە.
ب.گ
Comments are closed.