مانگرتنی زیندانییان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان ١٥٠ ڕۆژە بەردەوامە

ناوەندى هەواڵەکان

لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٥٠ـەمین ڕۆژ و لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە.

زیندانیانی سیاسیی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” مانگرتنیان لە خواردن دەست پێکردووە، چالاکییەکە لە ڕۆژی ١٥٠ـەمیندا بەردەوامە.

مانگرتن لە خواردن لە ٢٧ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، وەک بەشێک لە هەڵمەتی “ئازادیی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری سیاسیی بۆ دۆزی کورد” دەستی پێکردووە و لە قۆناغی دووەمدا بەردەوامە.

ڕۆژی ٤ـی نیسان، زیندانیانی سیاسیی دۆزی پەکەکە و پاژک ڕایانگەیاند، چالاکییەکە پێی ناوەتە قۆناغی دووەمەوە و مانگرتن لە خواردن کۆتایی پێهاتووە و بایکۆتی پەیوەندیی تەلەفۆنیی و ئەنجامدانی دیداریان کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئ.م

Comments are closed.