ناوەندی هەواڵەکان
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بە نێوەندگیری وڵاتەکەمان لە شارى دەوحە کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵانی ڕووسیا و ڕاوێژکاری پەرلەمانی ئۆکراین بۆ مافەکانی مرۆڤ کۆدەبنەوە، دەشڵێن، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە بارەی چارەنووسی ئەو خێزانە ڕووسی و ئۆکراینیانەیە، کە ڕوویان لە دەوحە کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی نێوان ڕووسیا و ئۆکراین لە دەوحە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتووە، ئەمڕۆ بە نێوەندگیری وڵاتەکەمان لە شارى دەوحە کۆبوونەوەى نێوان شاندێکى کۆمسیۆنی مافەکانی منداڵانی ڕووسیا بە سەرۆکایەتی ماریا لڤۆڤا بیلۆڤا و دیمیترۆ ئۆبینتیس ڕاوێژکاری پەرلەمانی ئۆکراین بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە بارەی چارەنووسی ئەو خێزانە ڕووسی و ئۆکراینیانەیە، کە ڕوویان لە دەوحە کردووە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
جێگای ئاماژەیە، لە پێشتردا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندبوو، کە ٢٠ خێزانی ڕووسی و ئۆکراینی گەیشتوونەتە دەوحە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری جەستەیی و دەروونی، کە لەناویاندا ٣٧ منداڵ بوونی هەیە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردبوو، ئەم خێزانانە لە ١٨ ئەم مانگە تا ٢٧ـی مانگ لە قەتەر دەمێننەوە.
ڕ.ش
Comments are closed.