“پێویستە بە خاتوو شانەدەر ناوی ببەین”

ناوەندى هەواڵەکان

نادر ڕۆستی، شارەزای بوارى گەشتوگوزار دەڵێت، بەڕاستی ئەم خاتوونە و خزمەکانی، کە لە ئەشکەوتی شانەدەر پێش ٧٥ هەزار ساڵ ژیاون، خزمەتێکی زۆر گەورە بە کوردستان دەکەن و مێژووی شارستانیەتیان گۆڕی، بۆیە  پێویستە بە “خاتوو شانەدەر” ناوی ببەین.

نادر ڕۆستی، شارەزای بوارى گەشتوگوزار لە نووسینێکدا بڵاوى کردەوە، ڕەنگە خاتوو شانەدەر زیاتر لە هەموو میدیای کوردی لە ماوەیەکی زۆر کورت کوردستانی بە جیهان ناساندبێ.

دەشڵێت، دوو هێندەی تەمەنی هەموو دامەزراوەی گەشتیاریی بە کورترین کات کاری بۆ ڕاکێشانی گەشتیار کرد.

وتوشیەتى، بەڕاستی ئەم خاتوونە و خزمەکانی، کە لە ئەشکەوتی شانەدەر پێش ٧٥ هەزار ساڵ ژیاون، خزمەتێکی زۆر گەورە بە کوردستان دەکەن و مێژووی شارستانیەتیان گۆڕی، بۆیە  پێویستە بە “خاتوو شانەدەر” ناوی ببەین.

باسى لەوەشکردووە، مرۆڤی نیاندرتاڵ لە دۆڵی نیاندرتاڵ لە ئەڵمانیا ژیاوە، خاتوو شانەدەر لە کوردستان ژیاوە.

چوار ڕۆژ لەمەوەبەر لە تۆڕی نێتفلیکس بەڵگە فیلمێک دەربارەی مرۆڤی سەرەتایی نیاندەرتاڵ بە ناونیشانی (نهێنییەکانی نیاندەرتاڵ) بڵاوکرایەوە و تێیدا ئەوە ئاشکرا کراوە، کە کوردستان و شانەدەر سەرزەمینی ڕووداوەکانی ٧٥ هەزار ساڵ بەرلە ئێستایە، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە و سەرەنجی جیهانی بۆ کوردستان و مێژووەکەی ڕاکێشاوە.

ئ.م

Comments are closed.