بەهاى دۆلار دابەزى و نرخى زێڕ و نەت بەرزبوونەوە

ناوەندى هەواڵەکان

نرخى گرامێک زێر بە ٧٤ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بە بڕى نۆ هەزار دینار دابەزى، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە بڕى ٣٠٠ دینار دابەزى و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.

لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٨٨ دۆلار و ٥٦ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٨٣ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە بڕى یەک دۆلار بەرزبوەوە.

بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٧٤ هەزار و ٦٩٧ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٣٢٣ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٧٤ دۆلار و حەوت سەنتە بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى یەک هەزار دینار بەرزبوەوە.

لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٤١١ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٦٦ هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥١٣ هەزار دینارە.

نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-

ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٦ هەزار و ٨٠٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ١٥٠ دینار دابەزى بەو پێیەى دوێنێ هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەى پێوەکرا، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.

هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە شەش ملیۆن و ٥٢٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.

١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ٢٥٩ لیرەى تورکى.

ئـ.م

Comments are closed.