حەماس بانگەشەی بەدیل گرتنی ٣٠ ئەفسەری پلە باڵای ئیسرائیل دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

کەناڵی فوڕات نیوز، لە زاری سەرکردەیەکی گرووپی چەکداریی حەماسەوە بانگەشەی ئەوە دەکات، لە سەرەتای دەستپیکردنی جەنگەوە تا ئێستا ٣٠ فەرماندە و ئەفسەری باڵای شاباکی ئیسرائیلیان بەدیل گرتووە، دەشڵێن: ئەم کەسانە لە شوێنێکن مەحاڵە لە هیچ بارودۆخێکدا ئیسرائیل دەستی پێیان بگات.

کەناڵی فوڕات نیوزی عێراقی، لە زاری سەرکردەیەکی گرووپی چەکداری حەماسەوە، لە بارەی بەدیل گرتنی چەند فەرماندە و ئەفسەری باڵای ئیسرائیلی بەم شێوەیە زانیاری خستەروو.

بە گویرەی بانگەشەی سەرکردەیەکی گرووپی چەکداری حەماس، لە سەرەتای دەستپیکردنی جەنگەوە تا ئێستا ٣٠ فەرماندە و ئەفسەری باڵای شاباکی ئیسرائیلیان بەدیل گرتووە.

باسی لەوەشکردووە، ئەم کەسانە لە شوێنێکن مەحاڵە لە هیچ بارودۆخێکدا ئیسرائیل دەستی پێیان بگات.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ئاگربەست شکستیان هێناوە.

ڕ.ش

Comments are closed.