دژی هەڵکوتانە سەر “ستێرک و مەدیا خەبەر” نامە ئاڕاستەی حکومەتی بەلجیکا کرا

ناوەندی هەواڵەکان

دەیان چالاکوان، ئەکادیمی و هاوڵاتیی لە باشووری کوردستانەوە دژی هێرشی پۆلیسی بەلجیکا بۆ سەر باڵەخانەی کەناڵەکانی “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” نامەیەکیان ئاڕاستەی حکومەت و دادگای ئەو وڵاتە کرد و ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی ئەو کردەوەیە دەربڕیی.

بەرەبەیانی ٢٣ـی ئەم مانگە، پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی هەردوو کەناڵی “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” و دەستی بەسەر بەشێک لە کەرەستە میدیاییەکاندا گرت و بەشێكی دیکەشیان تێکشکاند، ئەمەش کاردانەوەی لە لای هاوڵاتییان ڕۆژنامەنووسانی ئازاد و ڕۆشنبیران درووست کرد.

بەهۆی ئەوەشەوە دەیان چالاکوانان، کەسانی ئەکادیمی، هاوڵاتیی لە باشووری کوردستان، نامەیەکیان  ئاڕاستەی حکومەتی بەلجیکا کرد و ناڕەزایەتیی خۆیان لە دژی ئەو کارە دەربڕیی.

دەقی نامەکە و ناوی ئەو کەسانەی واژۆیان کردووە بەم جۆرەیە:

“بۆ حکومەتی بەلجیکاو دادگای فیدراڵی بەلجیکا”

بابەت: گازندەو داواکاری

بەڕێزان حکومەت و دەسەڵاتدارانی بەلجیکی ئێوە دەزانن کورد بەهەمان بارودۆخی کۆیلەڕەش پێستەکاندا تێدەپەڕێت لەوچوار وڵاتەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە، تورکیا، ئێران، عیراق، سووریا، مافی خوێندن و پۆشینی کوردیش لەتورکیا قەدەغەیە، ئەوەی جێی خەمی ئێمەیە وڵاتە دیموکرات و ئازادیی ویستەکانی دنیاش هەمیشە هاوکار و پاڵپشتی ئەو ستەمکاریەن، لە وڵاتی ئێوە کە کورد ناچارانە پەنای بۆ هێناوەو لەوێ دەیەوێ دەنگی ببیسرێت لەماوە کەمتر لەدوومانگدا جارێک گورگە بۆرەکانی تورکیا لەنەورۆزدا پەلاماری کوردیان دا و ئێوەش بێدەنگ بوون، جارێکیش پۆلیسی بەلجیکی لەبەرەبەیانی زوودا پەلاماری ستێرک تیڤی دەنگی کوردیان داو ئێوەش کاردانەوەتان نییەو کارەکە سەر لەبەر هاوکاری کردنی دەوڵەتی فاشیزمی ئاکەپەو ئەردۆغانە، بۆیە وێڕای سەرزەنشتی ئەو کارە داواکارین چیتر کورد لە ئامێزی ئێوەشدا نەکەونە بەر هەڕەشە”.

ناوی ئەو کەسانەی نامەکەیان واژۆ کردووە:

مەولود ئیبراهیم حەسەن – مامۆستای زانکۆ

عومەر حەمە عەلی – کارمەندی تەندروستی

مستەفا یاسین – خانەنشین

ڕەشید عەلی سەعید – پێشمەرگە

وەهاب ڕەشید – کاسب

مەلا تەحسین گەرمیانی – نووسەر

 سەلمان شێخ بۆرێنی – نووسەر

نزار محەمەد – ئەفسەر

چەتۆ خەتاب عومەر – فەرمانبەر

عەدنان شەریار – شاعیر

ڕەجەب عاسی کاکەیی – چالاکوان

یاسین کەریم عەبدوڵا – فەرمانبەر

سویران بەهادین ئەحمەد – مامۆستا

پەروین حەسەن – فەرمانبەر

فەرهاد کەریم عەبدوڵا – ڕۆژنامەنوس

بەکر عەبدولڕەحمان محەمەد – کاریکاتێریست

نەجات سدیق – شاعیر

ئالان جەلال بەگ دەرگەتە – فەرمانبەر

د. فایەق گوڵپی- دکتۆر

ناجی تالیب تەیب – مامۆستا

لەتیف فاتیح فەرەج – نووسەر

د. كاوە ئیبراهیم – پزیشک

شادی سەمەد كاكەمەد – مامۆستا

پشكۆ تۆفیق – خانەنشین

فەخرەدین گەرمیانی – نووسەر

مەجید دڵنیا – نووسەر

د. سامان عەزەدین سەعدوون – مامۆستای زانکۆ

ستار ڕەسول – خانەنشین

فریاد سۆران – شاعیر

هیوا مەجید فەتاح – مامۆستا

ڕزگار ئەمین – هونەرمەند

ڕۆمان موسا – کاسب

غازی رەفعە فەتحوڵا – کاسب

دڵشاد فاخر – چالاکوانی سیاسیی

سەیوان عەزیز – کاسب

دیار وەلی سەعید – کاسب

ڕەئوف ئیبراهیم ساڵح – ژمێریار

هاوڕێ جەبار – چالاکوانی سیاسیی

حەمە سەعید زەنگەنە – نووسەر

 عوسمان عەلی – نووسەر

هەژار باست – چالاکوانی سیاسیی

دڵخواز ئەلیاس – چالاکوانی سیاسیی

غازی فەتاح عەولا – کاسب

دانا عەسكەر – نووسەر

ئیرەج حەمە شەریف – فەرمانبەر

د. محەمەد عومەر كاكە – مامۆستای زانکۆ

ئومێد حەمە غەریب – فەرمانبەر

ئەحمەد حەمە مەجید – کارمەند

ئومێد حەسەن حوسێن – فەرمانبەر

د. فەرهاد بەرزنجی – مامۆستای زانکۆ

ڕۆژان ئەحمەد سەعید – شاعیر

ب. جـ

Comments are closed.