لە ئەستەنبوڵ جەنگاوەرانی هەبەدەهە فاشیستێکیان کردە ئامانج

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی بەیۆغڵۆی ئەستەنبوڵ پاسەوانێکی فاشیزممان کردە ئامانج و هۆشدارییش دەدەن، بە هۆی ئەو تاوانانەی بەرامبەر گەل ئەنجامی دەدەن، لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی گوللەکانمان.

جەنگاوەرانی سینان دەرسیمی بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی ئەنجامدانی چالاکییەکیان و بە سزا گەیاندنی پاسەوانێکی فاشیستەکان لە ئەستەنبوڵی تورکیا، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بزووتنەوەکەدا هاتووە، پاسەوانێکی دەوڵەتی ئاکەپە کە لە ١٧ـی نیساندا لەو کاتەی لە ناوچەی بەیۆغڵو لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزی و دەیویست بچێتە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرایە ئامانج و بە سەختی بریندار کرا.

دەشڵێن: سیستەمی پاسەوانیی وەک هێزێکی میلیشیایی ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگە دامەزراوە، ئەو سیستمە لە ئەندامانی ئاکەپە-مەهەپە پێکدێت، هەر لە سەرەتاوە لەلایەن جەنگاوەرانمانەوە کراونەتە ئامانج.

هەروەها هۆشدارییان داوە، ئەو پاسەوانانەی کە بە پارە کار بۆ دەوڵەتی فاشیست دەکەن، کۆڵان و بنکەکان ناتوانن بیانپارێزن، بە هۆی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە گەل ئەنجامی دەدەن، ئێمە لێپێچینەوەتان لەگەڵ دەکەین، ئێوە بەردەوام لە هەموو شوێنێک دەبنە ئامانجی گولـلەکانمان.

ب. جـ

Comments are closed.