ناوەندی هەواڵەکان
بڕیارە ڕۆژی شەممە و دووشەممەی هەفتەى داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، یەکێک لەوانەش خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی ئەو زەوی و زارانەی هاوڵاتییان، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
بەشی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی هەفتەى داهاتووی لە ڕۆژەکانی شەممە و دووشەممەدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، بڕیارە ڕۆژی شەممە و دووشەممەی هەفتەى داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تێیدا خوێندنەوە و دەنگدان بۆ چەند پڕۆژە یاسایەک بکات، بەجۆرێک تێیدا خوێندنەوەی یەکەم دەکرێت بۆ پڕۆژە یاسای گەڕانەوەی ئەو زەوی و زارانەی هاوڵاتییان، کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیارە لە کۆبوونەوەکاندا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پەسەندکردنی نێوان ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و تونس سەبارەت بە خزمەتگوزاریی هێڵە ئاسمانییەکانی نێوانیان ئەنجام بدرێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بڕیارە کۆبوونەوەکان لە هەردوو ڕۆژەکەدا لە کاتژمێر ١ـی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەبچێت.
ڕ.ش
Comments are closed.