کەژەکە: دەبێت گەلەکەمان لە دژی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستیان هەبێت

ناوەندی هەواڵەکان

کەژەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە لەگەڵ هیزەکانی گلادیۆی ناتۆدا دەیەوێت هێرشەکانی دژ بە کوردان زیاتر بکات، بەهێزەوە هەموو پیلانەکان تێکدەشکێنین، هێرشکردنە سەر میدیاى ئازاد لە بەلجیکا پەڵەیەکە بەسەر پاراستنی مافی مرۆڤەوە لە ئەوروپا، دەبێت گەلەکەمان لە دژی سیاسەتەکانی ئاکەپە-مەهەپە، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن و زۆر هەستیار بن.

کۆردیناسۆنی کۆمەڵەی ژنانی کوردستان-کەژەکە، لە بارەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەوڵەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و هێرشی پۆلیسی بەلجیکا بۆسەر میدیا ئازادەکان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی کەژەکەدا هاتووە، لەدژی گەلەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شەپۆلێکی گەورەی هێرشی نوێ ئەنجامدەدرێت، لەم ڕۆژانەدا لە ناو سیاسەتی ناوە و دەرەوەی دەوڵەتی تورکدا گۆڕانکاری جدی پێکهاتووە، گرنگی دەدات بە هێرشکردن لەسەر گەلی کورد، دەوڵەتی تورک لەبەر پێکهێنانی پیلانەکانی لەناوبردن کە بە دەیان ساڵە لەسەر تەڤگەری ئازادیی کورد دەسەپێنێت تەنگاوبووە، لەگەڵ هێزەکانی گلادیۆی ناتۆدا جارێکی تر ویستێتی ئاستی هێرشەکانی بڵندتر بکاتەوە، بۆیە ئێمە ئەم هێرشانە شەرمەزاردەکەین.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە دژی ئەم هێرشانەی لەناوبردن و قڕکەرییانە کە لەسەر گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادییمان بەڕێوەدەبرێن، وەک تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان و هێزەکانی دیموکراتیی و شۆڕشگێڕیی بە بەهێزی بەرەنگاردەبین و ئەم هێرشانە تێک دەدەین، با هیچ کەسێک گومانی لەمە نەبێت.

هەروەها لەبارەی هێرشی پۆلیس بۆسەر هەردوو میدیای ئازاد “ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر” دەڵێن: ئەم هێرشە دژە دیموکراتییانەی سەر خەباتکارانی چاپەمەنی شەرمەزاردەکەین، کە هەوڵدەدەن ببنە دەنگ و زمانی ئازاری گەل و تێکۆشانی هەبوونی گەل، جێگەی نەنگییە بەلجیکا بەهاکانی ئازادیی چاپەمەنی و مافەکانی مرۆڤ دەکاتە قوربانی بازارکارییە نەگریسەکانی تورکیا، لە جێگەیەکی وەک ئەوروپادا کە خۆی وەک قەڵای ماف، یاسا، مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسی پێناسە دەکات، ئەم هێرشانەی سەر ناوەندێکی چاپەمەنی کە هەوڵدەدات ببێتە زمانی دۆزی ڕەوای گەلێکی ژێردەستە، لێدان و پەڵەیەکە بەسەر پاراستنی مافی مرۆڤەوە لە ئەوروپادا.

لە کۆتاییدا داوایانکردووە، بانگەوازیی لە ڕای گشتیی دیموکراتیی دەکەین، هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن، دیسانەوە بانگەوازی لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە دەکەین، لە دژی سیاسەتەکانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن و لەم بابەتەدا زۆرهەستیاربن.

ب. جـ

Comments are closed.