ناوەندی هەواڵەکان
به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی سنوورەکە بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکانی سنووری شارەکەمان لە مەترسی ئاگر کەوتنەوە چەند ڕێکارێکمان خستەڕوو، دەشڵێت: یەکێک لەوانە درووست کردنی ئاگربڕە.
تاریق حه‌مه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری دارستان و پاوانی سلێمانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى ئەمرۆى قائیمقامیەتى سلێمانى خستەڕوو.
تاریق حه‌مه غه‌ریب رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی قایمقامیەتی سلێمانی لەگەڵ چەند فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکی دیکەی سنوورەکە بە مەبەستی پاراستنی دارستانەکانی سنووری شارەکەمان لە مەترسی ئاگر کەوتنەوە چەند ڕێکارێکمان خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە ڕێکارەکان درووست کردنی ئاگربڕە.
ڕاشیگەیاند، ڕێکاری دووەم رێگریكردنه له ئاگركردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی دارستانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێری دارستانه‌كان ده‌كه‌ن.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێکاری سێیەم، لابردنی كۆشك و چەند شوێنێکى وه‌ك كافتریای نێرگه‌له كێشان له‌ناو دارستانه‌كانە، کە به‌شێوه‌ی زیاده‌ڕۆیی درووستكراون یان به‌ده‌ستگێڕی كارده‌كه‌ن، كه به‌شێكی زۆری ڕووداوه‌كانی ئاگر كه‌وتنه‌وه به‌هۆی نه‌كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر و فڕێدانی خه‌ڵوزی نێرگه‌له‌وە ڕوودەدات.
ڕ.ش
Comments are closed.