هێرشی حوسییەکان بۆسەر کەشتیەکانى هاوپەیمانان دەستی پێکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمپانیای ئامبری بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەیشتووە لە بارەی دەست پێکردنەوەی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بە مەبەستی بە ئامانج گرتنی کەشتییە بازرگانیەکانی هاوپەیمانان، دەشڵێن، حوسییەکان لە پارێزگای ئیبی یەمەنەوە بە ئاڕاستەی دەریای سوور مووشەکێکی بالیستیان هەڵداوە.

کۆمپانیای ئامبری بەریتانی بۆ ئاسایشی دەریایی لە بارەی دەست پێکردنەوەی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆمپانیای ئامبری بەڕیتانی بۆ ئاسایشی دەریایی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ زانیاریمان پێگەیشتووە لە بارەی دەستپێکردنەوەی هێرشی حوسییەکان لە دەریای سوور بە مەبەستی بە ئامانج گرتنی کەشتییە بازرگانیەکانی هاوپەیمانان.

ڕوونیشیکردەوە، حوسییەکان لە پارێزگای ئیبی یەمەنەوە بە ئاڕاستەی دەریای سوور مووشەکێکی بالیستیان هەڵداوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی ١٧ ڕۆژە حوسییەکان هیچ هێرشێکیان لە دەریای سوور بۆ سەر کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان ئەنجام نەداوە.

ڕ.ش

Comments are closed.