لە یەریڤان ١٠٩ـیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

لە ١٠٩ـیەمین ساڵیادی قڕکردنی ئەرمەنییەکان، لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان، بە بەشداری هەزاران ئەرمەنی و بەشێک لە کوردان مەڕاسیمێکی شکۆدار بەڕێوەچوو.

یادەوەری پڕئازاری کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان لەلایەن تورکەکانەوە، کە ٢٤ـی نیسانی ١٩١٥ دەستی پێ کرد، بە مەڕاسیـمێک یادکرایەوە.

هەزاران کەس بەشداری مەڕاسیمەکە بوون، سەرۆککۆماری ئەرمەنستان و بەرپرسانی دیکە و نوێنەری ناوچە جیاوازەکانی وڵاتەکە بەشداری مەڕاسیمەکە بوون، پاش مەڕاسیمەکەی دەوڵەت، گەل تا مۆنۆمێنتی تسیتسێرناکابەرد ڕێپێوانیان کرد، لەوێ تاجەگوڵینەیان دانا.

کوردان بۆ هاوخەمی دەربڕین بۆ گەلی ئەرمەن ئامادەبوون، هاوسەرۆکانی کۆمیتەی کوردستان ئیلیا تامۆسیان و سیلۆ دربۆیان و ئەندامی کۆمیتەکە میلۆ کالاشیان بەشداری مەڕاسیمەکە بوون.

دربۆیان لە وتەکەیدا قڕکردنی ئەرمەنییەکانی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند وەک کۆمیتەی کوردستان، وەک هەموو ساڵێک، ئەمساڵیش بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکە کۆبووینەتەوە.

هەروەها میلۆ کالاشیان بانگەوازی لە دەوڵەتی تورک کرد، دەست لە سیاسەتی شەڕ بەرامبەر گەلی ئەرمەنی هەڵبگرێت، دووپاتی کردەوە، پێویستە دان بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکاندا بنرێت.

ب.گ

Comments are closed.