١٨ وڵات داوای ئازادکردنی دیلەکانی دەستی حەماس دەکەن

ناوەندی هەواڵەکان

کۆشکی سپی ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشی ئەمریکا و ١٧ وڵاتی دیکەی بڵاو کردەوە و تیایدا، داوا لە حەماس دەکەن لەبەرامبەر ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەزە، دیلەکانی دەستی ئازاد بکات.

لەبارەی پرسی ئازادکردنی ئاوارەکانی دەست حەماس، کۆشکی سپی ڕاگەیاندراوێکی ئەمریکا و ١٧ وڵاتی دیکەی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوا دەکەین حەماس لەبەرامبەر ئاگربەست و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەزە، دیلەکانی بەردەستی ئازاد بکات.

لە بەرامبەردا حەماسیش ڕایدەگەیەنێت، فشارەکانی ئەمریکا سەبارەت بەپرسی بارمتەکان لە غەزە هیچ کاریگەری لەسەرمان نابێت، هەر کاتێک ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕوویدا، دەستگیرکراوانی ئیسرائیل دەگەڕێنینەوە.

ب.گ

Comments are closed.