چەتەکانی دەوڵەتی تورک دوو کەسیان کوشت و تەرمەکانیان سووتاندن

ناوەندی هەواڵەکان

گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەزازی داگیرکراو، پاش کوشتنی دوو کەس بە گولـلە، لەناو بازاڕدا لەبەرچاوی خەڵک تەرمەکانیان سووتاندن.

هاوشێوەی کارە دڕندانەکانی گرووپە چەتەکانی داعش، چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی عەزازی داگیرکراو، دوو کەس بە گولـلە دەکوژن و لەناو بازاڕدا بە بەرچاوی خەڵکەوە تەرمەکانیان دەسووتێنن.

بەگوێرەی گرتە دیمەنێک، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، چەتەکانی ‘جەبهەت ئەل شام’ـی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، هاوشێوەی داعش لە ناوەندی بازاڕی عەزاز دوو کەس دەهێنن و دەیکوژن و تەرمەکانیان دەسووتێنن.

چەتەکان بە بیانووی ئەوەی کە ئەو دوو کەسە دەستییان هەبووە لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە عەزاز، لە ٣١ـی ئاداری ئەمساڵ، هەردووکیان کوشت و پاشان سووتاندیانن.

ب.گ

Comments are closed.