ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و چوار قوربانی لێکەوتەوە

ناوەندی هەواڵەکان

دواینوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای چنارە-دەربەندیخان ڕووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و دوو کەس گییانى لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای دەربەندیخان-چنارە ڕوویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی بوونە قوربانی.

بەپێی زانیارییەکان دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگای دەربەندیخان-چنارە بەدیاریکراوی لە نێوان گوندی چنارە و میرەدێ  ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویداوە.

ڕووداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندارن.

لەلایەکى دیکەوە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان دووکان- سلێمانى ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر خۆی کێشاوە بە ١٣ ئۆتۆمبێلی دیکە و بەهۆیەوە ١١ کەس بیریندار بوون.

هـ.ح

Comments are closed.