بە مەڕاسیمێکی شکۆدار تەرمی شەهید نیدال بەخاک سپێردرا

ناوەندی هەواڵەکان

دانیشتووانی تل حەمیس، بە مەڕاسیمێکی شکۆدار تەرمی نیدال ئیبراهیم محەمەدیان بەخاک سپارد، کە دوێنێ لە هەرێمی جنوب ئەلرەدی تل حەمیس شەهید بوو.

ئەمڕۆ سەدان دانیشتووی ناوچەی تل حەمیس، ئەندامانی ڕێکخراوە مەنییەکان و پارتەکان، بۆ بەخاک سپاردنی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، شەهید نیدال ئیبراهیم محەمەد لە گۆڕستانی شەهیدانی ناوچەکە کۆبوونەوە و مەڕاسیمێکی شکۆداریان ڕێکخست.

لە مەڕاسیمەکەدا، ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی ناوچەی تل حەمیس خالید نایف قسەی کرد و سڵاوی کرد لە فیداکاریی شەهیدان.

ئەندامی بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تل حەمیس محەمەد حەسەن، گوتی: “ئێمە ڕێباز و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان تەواو دەکەین و بۆ پاراستنی خاکەکەمان گیانی خۆمان فیدا دەکەین”.

ئەندامانی بنەماڵەی شەهید نیدال بەڵێنیان دووپات کردەوە بۆ درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

لە کۆتایی مەڕاسیمەکەدا ناسنامەی شەهید خوێنرایەوە و بە درووشمی “شەهید نامرێ” تەرمەکەی لە گۆڕستانی شەهیدان بەخاک سپێردرا.

ب.گ

Comments are closed.