ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد پاش چوار ڕۆژ ئازاد کران

ناوەندی هەواڵەکان

ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندنی ئازاد، ئەمڕۆ ئازاد کران و لەبەردەم دادگای چاگلایان بە درووشمی “ڕاگەیاندنی ئازاد بێدەنگ ناکرێت” پێشوازییان لێ کرا و ڕایانگەیاند هەردەم شوێنکەوتەی ڕاستی دەبن.

هەریەک لە پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئەسرا سۆلین و محەمەد ئاسڵان، خەباتکاری ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئەنەس سەزگین و خەباتکارانی چاپەمەنی ئازاد ساڵیحە ئاراس و بەستە ئارگات بالجی و شیرین ئەرمیش و ئەردۆگان ئالیومات و پەیامنێری پێشووی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دۆغان کایناک، لە ٢٣ـی نیسان دەستبەسەرکران.

ئەو ڕۆژنامەوانانەی لە ئیستەنبووڵ دەستبەسەرکران، ئەنەس سەزگین، ساڵیحە ئاراس، یەشیم ئالیجی، بەستە ئارگات بالجی و شیرین ئەرمیش بە مەرجی چاودێری یاسایی ئێوارەی ئەمڕۆ ئازاد کران.

هاووتەبێژی گشتیی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگول دەمیر، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە) و کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) بە درووشمی “ڕاگەیاندنی  ئازاد بێدەنگ ناکرێت” لەبەردەم دادگای چاگلایان پێشوازییان لە ڕۆژنامەوانان کرد.

یەکێک لە ڕۆژنامەنووسە ئازادکراوەکان، ساڵیحە ئاراس ڕایگەیاند ئەوان لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەستبەسەرکراون و وتی ئەوان هەردەم بەدوای ڕاستییەوە دەبن و پاشەکشە ناکەن.

ب.گ

Comments are closed.